ئیسرائیل ته‌رمی 15 چه‌کداری کوژراوی داوه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینی و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان که له که‌رتی غه‌ززه چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن. ئه‌و چه‌کدارانه له دوو ساڵی ڕابووردوودا و له ماوه‌ی هێرشێکدا که کردبوویانه سه‌ر ئیسرائیلیه‌کان گیانیان له ده‌ستداوه.
هاوکات له‌شکری ئیسرائیلی خۆی ئاماده ده‌کات له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا، 500 به‌ندکراوی فه‌له‌ستینی ئازاد بکه‌ن. ئه‌وه‌بوو کابنه‌تی ئیسرائیلی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا دوا بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ئازادکردنه داوه.
جێی باسه، ئیسرائیل نزیکه‌ی 8000 به‌ندکاراوی فه‌له‌ستینیان له لایه و سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌له‌ستینی له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا گوتی دڵنیا بوون له ئازاد کردنی ئه‌و به‌ندکراوانه ئه‌رکێکی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها ئیسرائیل ڕازی بووه له ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوودا، 400 به‌ندکراوی دیکه ئازاد بکه‌ن. چاوه‌ڕێش ده‌کرێت هه‌ردوولا له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا کۆببنه‌وه و ووتوێژ له‌و باره‌یه‌وه بکه‌ن.