لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی له‌شكری به‌ریتانی به‌رده‌وامه. ئه‌و فڕۆكه‌یه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا و له باكوری به‌غدا كه‌وته خوارێ و له ئه‌نجامدا 10 كارمه‌ندی له‌شكری گیانیان له‌ده‌ستدا.
كاربه‌ده‌ستان له له‌نده‌ن ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌و زانیارییانه‌یان پێگه‌یشتووه كه‌وا فڕۆكه‌یه‌كی جۆری C-130 ته‌قه‌ی لێكراوه‌و خراوه‌ته خوارێ، به‌ڵام تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه ته‌واو نه‌بێت ئه‌وا ناتوانن هۆكاری ئه‌و كه‌وتنه خواره‌وه‌یه ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌و فڕۆكه‌یه له ڕێگای نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و بنكه‌ی هێزی ئاسمانی به‌له‌د كه‌وتۆته خوارێ.
جێی باسه، دوو گروپی چه‌كداری جودا به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ڕوودانی ئه‌و كه‌وتنه خواره‌وه‌یه نیشان داوه.
جێی باسه، ئه‌م ڕووداوه به خوێناوی‌ترین هێرش داده‌نرێت كه له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ینه‌و‌ه كرابێته سه‌ر سه‌ربازه به‌ریتانیه‌كان.