ڕێبه‌رانی جیهان له جه‌كارتا په‌یمانیان داوە كه له نزیكه‌وە هه‌ڵمه‌ته‌كانی فریاكه‌وتن بۆ قوربانیانی كارەساته‌كه‌ی ئۆقیانوسی هندی ڕێكبخه‌ن. ئه‌و ڕێبه‌رانه پشتگیریشیان كرد له‌وەی كه سیسته‌مێكی هۆشداری سونامی بۆ ناوچه‌كه دابمه‌زرێنرێت.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كۆفی ئه‌نان له ماوەی لوتكه‌كه‌دا به ڕێبه‌رانی جیهانی گوت دەبێت دەستبه‌جێ بڕی یه‌ك ملیار دۆلار خه‌رج بكرێت تاوەكو ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێ بپارێزرێت. به‌ڕێز ئه‌نان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا هۆشداری دا‌و گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو دەستبه‌جێ هه‌ڵوێست وەرنه‌گرین ئه‌وا نه‌خۆشی ژمارەیه‌كی زیاتری خه‌ڵكی دەكوژێت.
تاوەكو ئێستا حكومه‌ته‌كانی جیهان و نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەکان به‌ڵێنیان داوە به دابین كردنی یارمه‌تی بڕی چوار ملیار دۆلار له‌پێناو ڕزگاركردنی ژیانی خه‌ڵكی و ئاوەدانكردنه‌وەی ناوچه‌كه.
ووڵاتانی به‌شداربوو له‌و لوتكه‌یه‌دا باسیان له‌وەشكرد كه له قه‌رزەكانیان خۆش ببن و ئه‌و پێشنیارەشیان په‌سه‌ند كرد كه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی هۆشداری سونامی له ئۆقیانوسی هندیدا كراوە.