دەسه‌ڵاتدارانی عه‌رەبستانی سعودییه دەڵێن ئه‌وان ناسنامه‌ی سێ چه‌كدارییان بۆ دەركه‌وتووە كه له ماوەی هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی قونسولیه‌ی ئه‌مه‌ریكی له جه‌ددە كوژراون.
وەزیری ناوخۆی سعودی دەڵێت ئه‌و سێ چه‌كدارە له‌سه‌ر لیستی لایه‌نگرانی ئه‌لقاعدە بوون كه له ساڵی ڕابوردودا له لایه‌ن حكومه‌تی سعودییه‌وە ناویان بڵاوكرایه‌وە و داواكراون.
دەسه‌ڵاتداران دەڵێن ئه‌وان هێشتا به شوێن ناسنامه‌ی چه‌كداری چوارەمی كوژراودا دەگه‌ڕێن و له هه‌مان كاتدا ناوی چه‌كداری پێنجه‌میش ئاشكرا نه‌كراوە كه ئێستاكه به دەستگیركراوی له زینداندایه.
ئه‌و چه‌كدارانه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به هاوەنه‌وە هێرشیان بردە سه‌ر قونسولیه‌ی ئه‌مه‌ریكی و دەستیان كرد به ته‌قه كردن له‌گه‌ڵ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی سعودیدا. له ماوەی ئه‌و ڕووداوەدا پێنج كارمه‌ندی نا ئه‌مه‌ریكی قونسولیه‌ی ئه‌مه‌ریكی گیانیان له ده‌ستدا.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاش پاش ئه‌م ڕوودانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، ئاسایشی دیپلۆماته‌كانی له عه‌رەبستانی سعودییه توند كرد و هێشتاش قونسولیه‌ی ئه‌مریكی له جه‌ددە هه‌ر داخراوە.