وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووە كه‌وا سزای ئابوری خستۆته سه‌ر چوار كۆمپانیای چینی و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باكور به‌هۆی ئه‌وەی زانیاری ته‌كنه‌لۆژییان به ئێران فرۆشتووە.
قسه‌كه‌ری جێگری وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا به‌ڕێز ئادەم ئێرەڵی به په‌یامنێرانی گوتووە ئه‌و كۆمپانیانه سه‌رپێچیان له یاسای بڵانه‌بونه‌وەی چه‌كی ناوەكی ئێران كردووە كه له لایه‌ن كۆنگرسی ئه‌مریكیه‌وە له ساڵی 2000 دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوە.
له‌م بارەیه‌وە، دەیڤد گاڵه‌ستی په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا له وەزارەتی دەرەوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.