سه‌رۆكی ئۆكرانی لیۆند كوشما داوای له به‌ربژاری ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رۆكایه تی ڤیكتۆر یوشێنكۆ و پیشتیوانانی كردووه كۆتایی به گه‌مارۆدانی دامه‌زراوه حكومیه‌كانی شاری كیڤ بێنن. به‌رێز كوشما ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌م داوایه‌ی كرد له دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئه‌نجومه‌نی ئاسایس و به‌رگری ئۆكرانیا. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پیشتیوانیان له‌م داوایه كرد، به‌لام سه‌رۆكی ئاسایشی ئۆكرانی ووتی هێز بۆ پشتیوانی هیچ لایه‌نێكی سیاسی له‌م كێشه‌یه‌دا به‌كارناهێنرێت. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن داوایان له به‌رێز یوشێنكۆ و هاودژه‌كه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیر ڤیكتۆر یانكۆڤیچ، كرد كه‌وا به‌زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه چاره بكه ن. شایه نی باسه دادگای بڵندی ئۆكرانیا، كه مافی هه‌یه بریاری سه‌ر له نوێ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن بدات، له رۆژی دووشه‌ممه بریار له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه ده‌دات.