هێزی ئه‌مریكی و عێراقی به قۆڵایی چونه به‌ره‌و باشوور بۆ ناو شاری فه‌لوجه له پێنجه‌م ڕۆژی به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ وه‌د‌ه‌رنانی یاخیبوان له‌و ناوچه‌یه.
شه‌ڕێكی زۆر توند سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ری هه‌ڵداوه نزیك به مزگه‌وتێك له گه‌ڕه‌كی جۆلانی فه‌لوجه و هێزی مه‌رینزی ئه‌مـریكی ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن له‌به‌ر ئاسایش.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن هێزی ئه‌مریكی و عێراقی ئێستا نزیكه‌ی هه‌موو فه‌لوجه‌یان كۆنترۆڵ كردووه به‌ڵام هێشتا چه‌ندین گه‌ڕه‌كی تر ماوه له به‌شی باشووری شاره‌كه.
به سه‌دان له یاخی بووان كوژران یان ده‌ستگیر كراون له‌و ده‌مه‌ی كه هێرشه‌كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستی پێ كرد. 18 سه‌ربازی ئه‌مریكی و 5 عێراقیش كوژراون.
وه له موسڵ كه سێیه‌م گه‌وره شاری عێراقه هێزه‌كانی ئه‌مریكی هێرشی هاواییان كرده سه‌ر شاره‌كه دوا به دوای ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر شه‌قامه‌كان توندوتیژی ده‌ستی پێ كرد و یاخی بوان هێرشیان كرده سه‌ربنكه‌ی پۆلیس. وه له دوێنێ پێنچ شه‌ممه سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له موسڵ كوژرا.