ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و ژاپۆنییه‌ی كه له‌لایه‌ن ملیتانه‌كانه‌وه له عێراق كوژرا و ژماره‌یه‌كی تری خه‌ڵك له باشووری ژاپۆن كۆبونه‌ته‌وه بۆ ماڵئاوایی كردن له ته‌رمه‌كه‌ی. ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی شۆس كۆدا له (خوكاوكا) به‌ڕێوه ده‌چێت كه به 900 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای تۆكیۆوه. لاشه‌ی به‌ڕێز كۆدا هه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌غدا دۆزرایه‌وه. ئه‌و به بارمته گیرابوو و پاشان كوژرا دوای ئه‌وه‌ی ژاپۆن ڕه‌دی داخوازی ڕه‌فێنه‌وه‌كانی دایه‌وه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق.