یاریده‌ده‌رێكی نه‌زدیكی رێبه‌ری فه‌ڵه‌ستینیه‌كان یاسر عه‌ره‌فات گوتی ئه‌و بێ هۆشه و له به‌ینی مان و و نه‌مان دایه. له‌یدا شاهد كه قسه‌كه‌ری ڕێبه‌ری فه‌ڵه‌ستینیه‌كانه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له فه‌ره‌نسا به په‌یامنێرانی گوت كه له‌وانه‌یه و له‌وانه‌ش نییه كه به‌ڕێز عه‌ره‌فات هۆش ببێته‌وه. وه هه‌روه‌ها به توندی نكۆڵی له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی پێشوو كرد كه گوتبویان مێشكی ڕێبه‌ری فه‌ڵه‌ستینیی 75 ساڵان مردووه كه هیچ شیانی چاك بوونی نییه. له ناوچه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان، ئێستا ئه‌حمه‌د قوره‌یعی سه‌رۆك وه‌زیران زۆربه‌ی كار‌و باره‌كانی به‌ڕێز عه‌ره‌فات به‌ڕێوه ده‌بات.