نۆ پۆلیسی عیراقی كه له خولێكی مه‌شقپێكردن له ئوردن ده‌گه‌رانه‌وه له باشووری به‌غدا كوژران. ووته‌بێژێكی پۆلیس له كه‌ربه‌لا ووتی رۆژی شه‌ممه له نزیك له‌تیفیه هێرش كرا سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی كه پۆلیسه‌كانی تێدابوو و هێرشبه‌ران توانیان ڕابكه‌ن. هه‌روه‌ها له به‌غدا، ژماره‌یه‌ك گوله هاون كه‌وتنه بنكه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له شاری سه‌در. ئاژانسی ده‌نگوباسی روێته‌رز له‌سه‌ر زاری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی رایگه‌یاندوه كه سێ كه‌س له‌م هێرشه‌دا كوژراون و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نۆ كه‌سی تر برینداربوون. هه‌ر ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه له شاری فه‌للوجه فرۆكه‌كانی ئه‌مریكی بنگه گومانلێكراوه‌كانی خراپكارانیان بۆمباران كرد‌و سه‌ربازانی ئه‌مریكی له كه‌ناری رۆژهه‌لاتی فه‌للوجه رووبه‌رووی خراپكاران بوونه‌وه.