دانیشتوانی شاری فه‌للوجه دەڵێن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ جارێكی تر دەستیان كردۆته‌وە به هێرشی ئاسمانی له‌و شارەدا.
شایه‌تحاڵی ڕووداوەكانی شاری فه‌للوجه دەڵێن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رەبه‌یانی ڕۆژی هه‌ینیدا مووشه‌كیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی باشوری شارەكه هه‌ڵداوە. كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه‌ی شارەكه‌ش دەڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وە یه‌ك كه‌س كوژراوە. تا ئێستاس كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی هیچ تێبینیه‌كیان له‌م بارەیه‌وە نه‌داوە.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت فه‌للوجه شوێنی حه‌شارگه‌ی ئه‌و چه‌كدارە بیانیانه‌یه كه په‌یوەندییان به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاویه‌وە هه‌یه.