پۆلیسی عیراقی ده‌ڵێن ئه‌وان ته‌رمی هاوڵاتیێكی میسرییان دۆزیوه‌ته‌وه كه‌وا راگه‌یه‌ندراوه ئه‌و له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه پێش نۆ رۆژ رفێندراوه. ئه‌مرۆ شه‌ممه پۆلیس رایگه‌یاند كه وا ته رمی میسریه كه له رۆخ شه قامێكی نزیكی شاری تكریت دوزراوه‌ته‌وه و ده‌ست و پێیه‌كانی به‌سترابوو. هاوكات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی ئه‌مرۆ رایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه ی وا باوه‌ر ده‌كات كه ئه‌و دوو رۆژنامه‌وانه فه‌ره‌نسییه‌ی له عیراق رفێندرابوون له ره‌وشێكی ته‌ندروستی باش بن، هه‌روه‌ها ووتی كه كار به‌رده‌وامه بۆ ئازادكردنیان.