چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌رەبیه دەڵێت وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیان پێگه‌یشتووە و تیایدا نیشانی دەدات كه‌وا یاخیبووە عێراقیه‌كان سێ بارمته‌ی توركیان سه‌ر بڕیوە.
ئه‌م چه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌ش كه بنكه‌كه‌یان له قه‌ته‌رە گوتویه‌تی گروپێك كه خۆیان به ته‌وحید و جیهاد دەناسێنن به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و كارە ڕاگه‌یاندووە، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كی زیاتریشیان له‌و بارەیه‌وە نه‌داوە.
پێشتریش پۆلیسی عێراقی گوتویه‌تی ته‌رمی سێ كه‌سیان له باكوری به‌غدا دۆزیوەته‌وە كه باوەڕ دەكرێت ته‌رمی سێ شۆفێرە توركه‌كان بن.
له هه‌مان كاتدا، كاربه‌دەستانی فه‌رەنسی و ڕێبه‌رە موسوڵمانه‌كانی فه‌رەنسا هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنی دوو ڕۆژنامه‌وانه فه‌رەنسیه‌كان پتر دەكه‌ن. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ش هه‌ڕەشه‌ی كوشتن‌یان له لایه‌ن میلیشیاكانی عێراقه‌وە لێكراوە كه داخوازی لابردنی ئه‌و یاسایه دەكه‌ن كه له‌چك كردنه سه‌ر له خوێندنگاكاندا قه‌دەغه دەكات.