هه‌نگاریا سه‌رباری ئه‌و فشارانه‌ی خراوەته سه‌ریان بۆ كشانه‌وە له عێراق، به‌ڵێنیان داوە به‌وەی كه تاوەكو كاتی ته‌واو بوونی كارەكانیان له كۆتایی ساڵدا... ئه‌وان سه‌ربازەكانیان له عێراق ناكشێننه‌وە.
وەزیری دەرەوەی هه‌نگاریا لاسزلۆ كۆڤاكس ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه له ماوەی ووتوێژەكانیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا له به‌داپێست ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.
له ماوەی ئه‌و كۆبوونه‌وەیه‌دا، به‌ڕێز پاوەڵ سوپاسی هه‌نگاریای كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له هێزی هاوپه‌یمانانی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراقدا هه‌یانبووە و داوای له حكومه‌ته‌كه‌ی كرد كه خۆڕاگر بێت و به‌ردەوام بن له كاركردن له پێناو به‌دیهێنانی ئازادی له ووڵاته‌كه‌دا.
جێی باسه، به‌ڕێز پاوەڵ پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌نگاریا به نیازە سه‌ردانی میسر و عێراق و سودان و فه‌له‌ستین و ئیسرائیلیش بكات.