پۆلیسی سیریلانكا دەڵێن چه‌كداری گومان‌لێكراو Tamil Tiger كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وەی له ناو بنكه‌ی پۆلیس دا ته‌قاندۆته‌وە. له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌دا كه له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی كۆڵۆمبۆی پایته‌خت دا ڕوویداوە هێرشبه‌رەكه خۆی و چوار ئه‌فسه‌ری پۆلیسی تریش كوژراون.
پۆلیسی سیریلانكا دەڵێن یانزدە كه‌سی تریش له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌دا ژمارەیه‌كی زۆری پۆلیسیش بریندار بووە پاش ئه‌وەی داخوازیان كردبوو له‌گه‌ڵ گومانلێكراوەكه‌دا لێكۆڵینه‌وە ساز بدەن.
جێی باسه، ئه‌مه یه‌كه‌م كاری ته‌قینه‌وەیه له پاش ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتنامهی ئاگر به‌سته‌وە ڕوویدا بێت كه له لایه‌ن گروپه چه‌كداریه‌كان و حكومه‌ته‌وە له ساڵی 2002 دا ئیمزا كرابوو. له‌و كاته‌وە هه‌ردوو لا ڕازی نه‌بوون به سازدانه‌وەی ووت‌وێژی ئاشتیانه و بۆ ماوەی ساڵێكه هه‌ر دوا دەخرێت.