وەزیری به‌رگری عێراق هه‌ڕەشه دەكات له‌وەی كه حكومه‌ته نوێیه‌كه گێرەشێوان و تیرۆرستان له‌ناو دەبات كه هه‌ڕەشه له ئاسایشی ووڵات دەكه‌ن. حازم شه‌علان به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند گه‌ر پێویست بكات دەست و سه‌ریشیان دەبڕێت.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌لنه‌قیب ی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند كه بیر له سه‌پاندنی یاسایه‌ك دەكاته‌وە كه ئاژاوە له ووڵاته‌كه‌دا بنه‌بڕ بكات.
جێی باسه، ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه له‌م مانگه‌دا بڵاوبۆته‌وە كه ته‌قینه‌وبی 12 ئۆتۆمبیلی به مین چێنراوی به‌خۆوە بینیوە.