سه‌ركردەی فه‌له‌ستینه‌كان یاسر عه‌رەفات داوای كۆبوونه‌وەیه‌كی ته‌نگه تاوی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی OIC كۆنفراسی ئیسلامی كردووە پاش ئه‌وەی سه‌رۆك بوش پێشوازی له پلانه‌كه‌ێ ئیسرائیل سه‌بارەت به كه‌ناری رۆژئاوا كرد.
كاربه‌دەستێكی باڵای ڕێكخراوی OIC دەڵێت: ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی عێراقیش یه‌كێك دەبێت له بابه‌ته سه‌رەكیه‌كانی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وەكه.
ئێستاكه مالیزیا سه‌رۆكی رێكخراوی كۆنفرانسی ئیسلامیه كه گه‌ورەترین ڕێكخراوی ئیسلامیه له جیهاندا.
جۆزێف لیۆ كه پرۆفسیۆری ئنستیوتی به‌رگری و توێژینه‌وە ستراتیجیه‌كانه له سه‌نگافورا گوتویه‌تی: ئه‌نجامدانی ئه‌م كۆبوونه‌وەیه ته‌نگه‌تاویه كارێكی گرنگه و پیشانی دەدات كه جیهانی ئیسلامیش كارێك دەكه‌ن.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا نانسی كۆڵن له بانگۆكه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.