له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو ڕێگه‌وبانه‌كانی چوارد‌ه‌وری شاری فه‌لوجه‌یان گرتووه و هێرشێكی سه‌رتاسه‌ری له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پوخته‌كاری و وورده‌كاری ئه‌م كرده له‌شكریه كه ناونراوه (ڤیجلانت ریسۆلڤ) واته كرده‌ی ووریایی تا ئستا نه‌زانراوه.
فه‌لوجه شوێنی ڕوودانی زۆر له هێرشی پێشووی یاخی بووه‌كانه بۆ سه‌ر هێزه سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌و شاره‌یه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا چوار كه‌سی مه‌ده‌نی ئه‌مریكی تیادا كوژران و لاشه‌كانیان سوتێنران و له‌تو په‌تیان كردن. له‌شكری ئه‌مریكا په‌یمانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی توندی داوه.
هاوكاتیش پۆڵ برێمه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی ئه‌مـریكا له عێراق ئیدانه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در، كه‌سایه‌تی ڕادیكاڵی شێعه ئاینزای، كرووه و به كه‌سێكی له یاسا ده‌رچووی ناوزه‌د كردووه.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه پێكدادانی نێوان لایه‌نگره چه‌كداره‌كانی ئه‌لسه‌در و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بووه مایه‌ی كوژرانی نزیكه‌ی شه‌ست كه‌س كه هه‌شتیان سه‌ربازی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوون.