كاربه‌ده‌ستانی عێراقی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی پسپۆرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پلان دانان بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن له مانگی یه‌كی داهاتوودا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كۆبوبونه‌وه.
واش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دڕه‌نگانێكی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌سته‌یه‌كی تری تایبه‌تمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان بگه‌نه به‌غدا.
به‌م مه‌به‌سته‌ی یارمه‌تی عێراقیه‌كان بده‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و حكومه‌ته كاتیه‌ی كه بڕیاره له كۆتایی مانگی شه‌شدا ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چوار میلیشیای گومانباریان كوشتووه. و ئه‌م ڕووداوه‌ش دڕه‌نگانێكی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له سه‌روی شاری موسڵ ی باكووری عێراقه‌وه ڕوویداوه.