Accessibility links

له‌ ماوەی پێكدادانێكی نێوان مارینزە ئه‌مریكیه‌كان و سه‌رهه‌ڵداوە عێراقیه‌كان له‌ شاری فه‌لوجه چوار كه‌س كوژراوە - 2004-03-26


ئامادەبوانی ڕووداوەكه‌ ڕادەگه‌یه‌نن كه‌ ته‌قه‌كردن و ته‌قینه‌وەیه‌كی زۆر بیستراوە كاتێك كه‌ مارینزەكان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ناوەندی شارەكه‌ نزیك بوونه‌ته‌وە. ڕادەگه‌یه‌نن كه‌ پێكدادانه‌كه‌ بۆ ماوەی سه‌عاتێك به‌ردەوام بووە و ڕێگه‌یان بۆ چوونه‌ ناو شارەكه‌ گیراوە.

كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه‌كانیش ڕادەگه‌‌یه‌نن كه‌ له‌ ماوەی پێكدادانه‌كه‌دا دوو كه‌سی تریش بریندار بووە.

له‌شكری ئه‌مریكیش تا ئێستا چه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و پێكدادانه‌ی شاری فه‌لوجه‌ نه‌كردووە.

XS
SM
MD
LG