كۆشكی سپی ده‌ڵێت نیگه‌رانی هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه چه‌ند ئامێرێكی تایبه‌ت به زه‌نگین كردنی یۆرانیۆم له ئێران دۆزیوه‌ته‌وه.
سكۆت ستێرنس، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشكی سپیه‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و تیادا ده‌ڵیت سكۆت مك لیلان ده‌مڕاستی كۆشكی سپی گوتویه‌تی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش نیگه‌رانیه‌كی زۆری هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌كانی پشكنه‌ران له ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمی كه تیادا ئاماژه به‌وه كراوه هه‌ندێ ئامێریان له ئێران‌دا دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه بۆ زه‌نگین كردنی یۆرانیۆم به‌كار هێنرابێت.
به‌ڕیز مه‌ك لیلان ده‌ڵێت ده‌مێكه واشنتۆن له‌و بڕوایه‌دایه كه ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناووكی ده‌دات و ئه‌م هه‌وڵانه‌شی له ژێر په‌رده‌ی هه‌وڵی مه‌ده‌نیدا ده‌دات. وه گوتوشیه‌تی ئه‌و دۆزینه‌وانه‌ی ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر دراوه جه‌خت له هۆكانی ئه‌و نیگه‌رانیانه ده‌كاته‌وه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.