سه‌رۆكی پارله‌مان مه‌هدی كه‌رووبی ی ریفۆرمیست له كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی دووشه‌ممه گوتی: ئه‌و وه‌ك پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ده‌مێنێته‌وه، هه‌ر چه‌نده پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێ ناره‌وایه.
به‌ڕێز كه‌روبی گوتی: به‌شداری كردنی ڕیفۆرمیستێك له هه‌ڵبژاردنی 20 مانگ سوودی زیاتره له به‌شداری نه‌كردنی دا.
مانگی ڕابردوو، شورای نگهبانی كۆنه‌پارێز ڕێگه‌ی له زیاتر له یه‌ك له‌سه‌ر سێ پاڵێوراوانی زۆربه ڕیفۆرمیست گرت تا نه‌توانن ببن به پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
شورای نگهبان كه له 12 مه‌لاو دادوه‌ر پێك هاتووه، ده‌سه‌ڵاتای ڕه‌دی سه‌ڵاحییه‌تی پاڵێوراوه‌كانی هه‌یه كه پێ وابێ بنچینه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان قه‌بووڵ نییه.
نزیكه‌ی 600 له‌و هه‌زار زیاتر له پاڵێوراوی ڕیفۆرمیست كه له‌لایه‌ن شورای نگهبان قه‌بووڵ كرا بوون، ئێستا خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كێشاوه‌ته‌وه.
به‌م جۆره ڕێگه بۆ پاڵێوراوه كۆنه پارێزه‌كانی خۆش كراوه بێ نه‌یار پێشه بڕكێ له‌سه‌ر نیوه‌ی كورسیه‌كان بكه‌ن.
یه‌ك شه‌ممه، ده‌مڕاستی ئیعتلاف بۆ ئێران كه كۆمه‌ڵێك نوێنه‌رایه‌تی هه‌شت پارت و ڕێكخراوی ڕیفۆرمیست ده‌كات گوتی: به دڵنیای ڕیفۆرمیسته‌كان زۆرینه‌یان له پارلمان له ده‌ست ده‌ده‌ن كه له وه‌تای هه‌ڵبژاردنی 2000 ده ده‌ستیان دابووه.
كۆمه‌ڵی سه‌ره‌كی خوێندكارانی ڕیفۆرمیست، داوای له ده‌نگده‌ران كردووه به‌شداری ده هه‌ڵبژاردن دا نه‌كه‌ن و ره‌خنه‌ی له سه‌ركۆماری ریفۆرمیستی ئێران محه‌مه‌دی خاته‌می گرتووه كه ڕازی بوو هه‌ڵبژاردن بكرێ هه‌ر چه‌نده پرۆسه‌كه‌ی ناڕه‌وا بوو.