كاربه‌ده‌ستانی باڵای عێراق و ووڵاتانی دراوسێ بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له سه‌ر له‌نوێ دامه‌زراندنی حكومه‌تی به‌غدای دوای شه‌ڕ. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و 8 ووڵاتانی تری ناوچه‌كه كه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه له كوێت خه‌ریكی كۆبونه‌وه‌ن. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه یارمه‌تی بده‌ن له ڕێكخستنی كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمان به زووترین كات. شایانی باسه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری له ڕۆژی شه‌ممه داوای له ووڵاتانی دراوسێی عێراق كرد له هه‌رشتێكیان ده‌سه‌ڵات بێ بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێش له میلیشیاكانی سه‌رانسه‌ری عێراق بگرن.