ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی له‌سه‌ر كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی ئه‌لعه‌ره‌بیه دایان‌نابوو هه‌ڵیانگرتووه و ڕێگه‌یان داوه بنكه‌كه‌ی له به‌غدا هه‌یانبووه سه‌ر له نوێ بیكه‌نه‌وه. پێشتر ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق ئه‌م كه‌ناڵه سه‌ته‌لایتییه‌یان به‌وه گوناهبار كرد كه هاندانی كوشتن ده‌كات. وه داخستنه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دڕه‌نگانێكی مانگی یانزه پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی له كار كه‌وتووی عێراقی بڵاو كردووه‌وه و تیادا داوای كوشتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقیه‌كان كردبوو.