شایه‌دانی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ڵێن ئه‌و بلدۆزه‌رانه‌ی كه تانك و تۆپ له پشتی بوون دایانه ناو كه‌مپه‌كه‌وه خانۆكانیان ڕوخان هه‌روه‌ها مزگه‌وتێك كه پێشتریش به‌ر هێرش كه‌وتبو.
له‌شكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت مه‌به‌ستیان ڕوخاندنی ئه‌و خانوانه‌بوو كه وه‌كو سه‌نگه‌ر به‌كاری ئه‌هێنن بۆ هێرش بردنه سه‌ر ئیسرائیلیه‌كان.
ئه‌و مزگه‌وته‌ی غه‌زه‌ی هاوسنووری مسر له ناوچه‌یه‌كدا كه ئیسرائیلیه‌كان پێی ده‌ڵێن پڕه له‌و تونێڵانه‌ی كه توندڕه‌وه‌كان بۆ قاچاغچێتی چه‌ك به‌كاری ئه‌هێنن.
هێزه‌كانی ئیسرائیل له كه‌مپی ڕه‌فه‌ع به سه‌دان خانویان ڕوخاندوه كه گومانیان لێ ده‌كرد چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستینی بۆ هێرش به‌كاری ده‌هێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕاگه‌ێنراوه كه ده فه‌ڵه‌ستینی بریندار بونه له كاتێك دا كه هێزه‌كانی ئیسرائیل گازی فرمێسك ڕێژیان به‌كار هێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنی خه‌ڵكه‌كه كه ده‌یانویست ده‌ربازبن بۆ سنوری ئه‌رز كه ده‌كه‌وێته ناوبه‌ینی كه‌رتی غه‌زه و ئیسرائیل .