به‌سه‌دان له خۆپیشانده‌رانی عێراقی هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی عماره ڕۆژێك پاش ئه‌وه‌ی كه‌به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 5 كه‌س له خۆپیشانده‌ران كوژران و 11 ی تریش بریندار بون له پێكدادانێكی نێوان خۆپیشانده‌راندا له‌گه‌ڵ پۆلیسی عێراقی و سه‌ربازه به‌ڕیتانیه‌كان.
له‌ڕۆژی شه‌ممه به‌سه‌دان له خۆپیشانده‌ران كه به‌ره‌و بینای شاره‌وانی ئه‌م شارۆچكه‌یه که‌وتبونه‌ڕێ داوای ئیش‌و كاریان ده‌كرد، به‌ردیان ده‌هاوێشتو شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌یان ده‌شكاند. ڕاپورتی جۆراو جۆر درابو كه‌پاش ڕوداوه‌كه چی ڕویداوه.
هه‌ندێ له گه‌واه‌ده‌ران ده‌ڵێن پۆلیسی عێراقی ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردبو، به‌ڵام پۆلیس ده‌لێن ته‌نها به‌مه‌به‌ستی به‌رگری كردن له‌خۆیان ته‌قه‌یان كردبو پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ته‌قه‌یان لێ كرا.
له سه‌ربازه به‌ڕیتانیه‌كان داوا كراوه كه هێمنی شاره‌كه بپارێزن وه كاربه‌ده‌ستان وتیان ئه‌وان له كاتێك دا ته‌قه‌یان كردوه كه هه‌ندی له خۆپیشانده‌ران هه‌نارۆكیان بۆیان هاوێشتبوو.