له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كی ڕادیۆی ئێران دا ئه‌وه پشت ڕاست كراوه‌ته‌وه كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ئاكامی بومه له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی شاری بام ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران مردوون گه‌یشتۆته به‌لانی كه‌مه‌وه 28 هه‌زار كه‌س.
هه‌روه‌هاش هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئێرانی وایان مه‌زه‌نده كردووه ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌م ڕووداوه‌دا له‌وانه‌یه بگاته په‌نجا هه‌زار كه‌س.
له ئێستا دا هیواكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵكی زیندوو له نێو دار‌و په‌ردووی ئه‌م شاره وێرانبووه‌دا هه‌روا دێ و كه‌م ده‌كات.
هه‌وڵه فریا گوزاریه‌كانیش زیاتر سه‌نگیان خستۆته سه‌ر به ته‌نگه‌وه چوونی ده‌یان هه‌زار خه‌ڵك كه به هۆی بوومه له‌رزه‌كه‌وه بێ خانه‌و ماڵی ماونه‌ته‌وه.
ده‌زگاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك ووڵاتانی جیهانیش له‌وانه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆمه‌كیان بۆ ئێران ناردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كارمه‌ندانی بواری فریاگوزاری داوای كۆمه‌كی زیاتر و زیاتر ده‌كه‌ن.
وه ده‌ڵێن زۆر كه‌س جێ و ڕێیان نه‌ماوه و هه‌ندێ پێویستی تریشیان پێویسته وه‌ك ئاوی خواردنه‌وه‌و ده‌رمان.