كاربه‌ده‌ستانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا ده‌لێن بڕیاری لیبیا سه‌باره‌ت به ده‌ست هه‌ڵگرتن له پرۆگرامی سازكردنی چه‌كی ناوه‌كی و بایلۆژی و كیمیاوی ئه‌نجامی چه‌ند مانگێك له په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نهێنی بووه، كه ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی تێیدا ئاماده‌بووه.
كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای زانیاری ئه‌مریكا به هه‌واڵنێرانی ده‌لێ موعه‌مه‌ر قه‌زافی پێشتر كاری خۆی كه له كۆبونه‌وه نهێنیه‌كانی شه‌و دره‌نگ وه‌ختدا ده‌گیران ئه‌نجام داوه، كه وه‌ك گوتراوه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه و مانگی 10 له پایته‌ختی ووڵات واتا تریپۆلی به‌ڕێوه‌چوون.
كاربه‌ده‌سته‌كه ده‌ڵێ رێبه‌ری لیبیا له سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام بوو كه مه‌به‌سته‌كانی به ئاشكرا له‌نێو خه‌ڵك ڕابگه‌یه‌نێ و پاشان له چه‌كه به كۆمه‌ڵ كوژاوه‌كانی له ناوبه‌رێ.