ته قینهوەیهكی به‌هێز له به‌غدا زیانی به نوسینگه و باڵه‌خانه‌كانی گه‌ورەترین گروپی سیاسی شیعه ئاینزاكانی عێراق گه‌یاند.
له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌دا، ژنێك گیانی له دەستداو حه‌وت كه‌سی تریش بریندار بوون. ئامادەبووانی رووداوەكه دەڵێن: ته‌قینه‌وەكه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێك بووە كه له باڵه‌خانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له عێراقدا دانرابوو.
هاوكات.. به‌ڕێوبه‌ری سیڤیڵی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا جه‌ختی كرد له‌وەی كه له رۆژی شه‌شی مانگی دیسه‌مبه‌ردا بووە نیشانه‌ی هه‌وڵێكی كوشتن له كاتێكدا كه وەزیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد ڕەمسڤڵد سه‌ردانی به‌غدای كرد بوو.
باڵێوز پۆڵ برێمه‌ر به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه ئوتومبیله‌كه‌ی ئامێرێكی ته‌قینه‌وەی به‌ركه‌وت و ته‌قه‌ی لێكراوە كاتێك كه كاروانه‌كه‌ی به‌رەو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بهڕێدەكهوتن.