ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێردراوی تایبه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ڕوات به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن سه‌باره‌ت به سوك كردنی قه‌رزه‌كانی عێراق.
وا بڕیاره جه‌یمس به‌یكه‌ر جێگری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و به‌ریتانیادا ده‌ست بكات به وتوێژكردن له‌سه‌ر چاوپیاخشاندنه‌وه‌ی سه‌دوبیست ملیار دۆلار ی قه‌رزی عێراق.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز به‌یكه‌ر ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك پاش ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش هاتوه كه كۆمپانیاكانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی پشتیوانیان له هاوپه‌یمانانی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق نه‌كردوه ناتوانن له جێ به جێ كردنه‌كانی پرۆسه‌كانی سه‌رله‌نوێ بونیات نانه‌وه‌ی عێراقدا به‌شدار بن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕینی ڕووسیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا كه زۆر به توندی دژی شه‌ڕی عێراق بوون. به‌ڵام دوێنێ یه‌ك شه‌ممه هه‌ر سێ ووڵات به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازییان له هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسین كرد.