ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراق ده‌ڵێن دوێنێ سێ شه‌ممه ده‌نگیان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت داوه بۆ دادگایی كردنی تاوانبارانی شه‌ڕ له ڕژێمه‌كه‌ی پێشووی عێراقدا و هه‌روه‌هاش ئه‌وانه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و كاری ژینۆسایدییان ئه‌نجام داوه. واپێده‌چێت ئه‌م دادگایه له دادوه‌ر و پارێزه‌رانی عێراقی پێك بێت و هه‌روه‌هاش پسپۆری بیانیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت وه‌ك ڕاوێژكار. ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك نه‌خایه‌نێت ئه‌وا چه‌ند مانگێكی ده‌وێت به‌رله‌وه‌ی ئه‌م دادگا عێراقیه ده‌ست بكات به‌كاروباره‌كانی خۆی. حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ندێ له‌و داراییه‌ی بۆ ئه‌م دادگایه ته‌رخان كراوه دابین كردووه، كه هه‌ر له ئێستادا دابین كردنی بڕی حه‌فتاو پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوان كردنی دادگاكه په‌سه‌ند كردووه. دادگاكه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه ده‌دات كه له مانگی حه‌وتی ساڵی 1968 ه‌وه واته كاتێ پارتی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتی له عێراقدا گرته ده‌ست تا ڕۆژی یه‌كی پێنجی ساڵی دووهه‌زارو سێ ئه‌نجام دراون دژ به نه‌ژاده جیاجیاكانی ناو عێراق و خه‌ڵكی ووڵاتانی دراوسێ ی وه‌ك كوێت و ئێران. به‌پێ ی یاسایه‌كی تێكه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی و عێراقی له‌وانه‌یه سه‌دان كاربه‌ده‌ستی ڕژێمه‌كه‌ی پێش‌و گوناهبار بكرێن. شایانی باسه ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانان نزیكه‌ی چل له گه‌وره یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌دام حسینییان ده‌ستگیر كردوه‌و له ئێستاشدا زیاتر له پێنج هه‌زار زیندانی تریان له لایه هه‌رچه‌نده هێشتاش ئه‌وه نه‌زانراوه ئایا چه‌ندیان به تاوانه‌كانی شه‌ڕ گوناهبار كراون.