وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت: چه‌ند كه‌سانێك دەستگیركراون كه باوەڕدەكرێت په‌یوەندییان به دواترین هێرشه خۆكوژیه‌كانی ئیسته‌نبوله‌وە هه‌بووبێت. وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیش جاك سترۆ دەڵێت: تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعیدە و هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانیان به به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشانه‌ن. عه‌بدوڵڵا گوی وەزیری دەرەوەی توركی ئه‌مڕۆ به په‌یامنێرانی گووت: كه هێشتا زۆر پێش له كاته بۆ دانی زانیاری سه‌بارەت به گومانلێكراوان.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌یه‌كی توركی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه پۆلیس دوو هێرشبه‌رە خۆكوژەكه‌ی دەستنیشان كردووە و حه‌وت كه‌سی تریشیان به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وە دەستگیركردووە.