نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكان ده‌ستی كردوه به هه‌ڵمه‌تێكی تر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خواردن و ده‌رمان بۆ یارمه‌تی دانی كۆریای باكور، و هه‌وڵ ده‌دات نزیكه‌ی 221 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و ووڵاته ستالینیسته ی دور له جیهان كۆبكاته‌وه. ڕاگه‌یاندنێك له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه نزیكه‌ی 480 هه‌زار تۆنی خوارده‌مه‌نی كۆده‌كاته‌وه بۆ دابه‌شكردن له‌لایه‌ن ڕێكخراوه جیهانێكانه‌وه له‌و ووڵاته. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن زۆرینه‌ی ئه‌و یارمه‌تیه له‌وانه‌یه بدرێت به‌و ژنانه‌ی كه دوو گیانن وه ئه‌و دایكانه‌ی كه شیر به‌منداڵ ده‌ده‌ن وه هه‌روه‌ها به‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌ژێر 4 ساڵ دایه.