له ئاكامی ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له باكوری به‌غدا، دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی گیانیان له دەستداوە هه‌رچه‌ندێكه كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێن: له ناوچه‌كانی تری عێراقدا هه‌ندێك پێشكه‌وتنیان له هێرشكردنه سه‌ر یاخیبوان به دەستهێناوە. جێی باسه ئه‌م كارەساته‌ی دوایی له نزیك شاری سامه‌راوە ڕوویداوە كه سه‌دو بیست و پێنج كم له باكوری پایته‌ختی عێراقه‌وە دوورە.
له لایه‌كی ترەوە، كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێن: له شاری له‌دایك بوونی سه‌دام حوسه‌ین له تكریت... هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر حه‌وت چه‌كداری گومانلێكراوی كوشتووە كاتێك خۆیان بۆ په‌لاماردانی بنكه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئامادە دەكرد. هێزەكانی زەمینش دەستیان به‌سه‌ر سه‌دەها موشه‌كی جۆراوجۆردا گرتووە كه‌له‌و ناوچه‌یه‌دا حه‌شاردرابوون.