Accessibility links

<br> بوش/ عیراق - 2003-03-13


سه رۆك بوش، ئه م هه فته زۆربه ی كاتی دوور له به ر چاوی مه ردوم به سه ر بردوه، ده م راستی كۆشكی سپی ئاری فلایشه ر ده ڵێ ئه و سه رگه رمی گفت گۆی پشتی په رده یه بۆ وه ده ست هێنانی پشتوانی سه باره ت به كێشه ی عیراق.

راستیه كه ی ئێمه له دوایین قۆناغی دیپلۆماسین وه له م دوایین قۆناغه دا، سه رۆك یه ك میل دوورتر ده روات وه ئه و میله فه ره تره دێته كوتایی وه كاتی دیپلۆماسیش به كۆتای دێت وه ته نها پرسیارێك ده مینێته وه ئه وه یه، ئاخو سه دام حوسین چه ك كراوه.

به ڵام هێشتا شێوه ی چه ككردنی رێبه ری عیراقی، كێشه ییكی دابه شه له ئه نجوومه نی ئاسایش. بریاره كه ئێستا كه له به ر ده می ئه نجوومه نه و داوای ئه وه ده كات تا 17 ی ئه م مانگه عیراق په یره وی داخوازیه كان بكات له چه ككردن وه بۆ ئه وه ی بریاره كه په سه ند بكرێت ئه بێ 9 له سه ر جه می 15 ئه ندامه كه ده نگی له سه ر بده ن، وه ئه گه ریش بێت و ده نگی له سه ر بده ن دوو له ئه ندامانی هه میشه یی، فه ره نسا و روسیا، هه ڕه شه یان كردوه له به كارهێنانی ڤیتۆ و رێگرتن له بریاره كه.

كوشكی سپی، له گه ڵ هاوپه یمانه كانی به دووای رێگه یك دان بۆ ئه وه ی بۆ ئه ندامانی ئه نجوومه ن بریاره كه ئاسانتر بكه نه وه. به ڵام ده ڵێن هه ره شه ی سه ر ئه نجامێكی ترسناك ده مینیته وه ئه گه ر بێت و عیراق خۆی ئاشتیانه چه ك نه كات.

بریتانیا چه ند مه رجیكی داناوه بۆ چه ككردن، به رێز فلایشه ر ده ڵێ سه رۆك بوش ئافه رینی رای بریتانیا ده كا، به ڵام ده م راستی كۆشكی سپی نه یویست له سه ر تایبه تیه كان بدوێ و ده ڵێ گفت گۆ سه باره ت به كێشه كه له گۆراندایه.

به رێز فلایشه ر ده ڵێ یه ك كه م به ده ره ئه گه ر بلێم سه رۆك خۆی به تایبه ت خه ریكی گفت گۆیه له سه ر ناوه رۆكی بریاره كه، هه ر وا ده ڵێ سه رۆك بوش تیشكی خۆیی خستوه سه ر وێنه گه وره كه و درێژایی باسه كه ی بۆ ئه وانه ی تری هێشتوه ته وه. هه ر چۆنیێكی بێ، سه رۆك ماوه ییكی زۆر له كانی به سه رۆكاتی ووڵاتانی بێگانه وه خه ریكه بۆ دووان له باری عیراقه وه.

هه ر له یه ك كاتدا ، ده م و به یانی رۆژی چوار شه مه ته لیفۆنی كردووه بۆ رێبه رانی فیلیپین، پاكیستان، میرنشینه عه ره به یه كگرتووه كان و روسیا. له ده م راستی كۆشكی سپی پرسیار كراوه ئاخو ئه مریكا بریاره كه ئه خاته وه ده نگ، ئه گه ر له و باوه ره دایه روسیا و فه ره نسا ڤیتۆی ده كه ن.

ئه مه پرۆسه یێكه له مانگی سیپتامبردا ده ستی پێ كردوه، له و كاته ی سه رۆك چووه ئه نجوومه نی ئاسایش، ئه مه ئازمایشێكه بۆ ئه ندامانی ئه نجوومه ن، سه ر ئه نجامه كه ی چی ده بێت گرنگ نی یه.

به ریز فلایشه ر رایگه یاند كه سه رۆك هه میشه ده ڵێ پیویستیمان به بریارێكی تر نیه، هه روه ها گۆتیشی، سه رۆك له و باوه ره دایه، ووڵاته یه كگرتوه كان و هاوپه یمانیه كانی ئه یانه وێ یه كه یه كه بۆ ئه نجوومه ن روون بكاته وه، ده م راستی كوشكی سپی ووتی ئه و ناتوانێ سه ر ئه نجامه كه ی پیشبین بكات، ته نها ئه و كاته ئه زانین كه15 ئه ندامانی ئه نجوومه ن داده نیشن و به راستی ده نگ ده ده ن.

XS
SM
MD
LG