سه‌رۆکی عێراق و هه‌روه‌هاش سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که داوایان له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کردووه جارێکی تر و به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێ ده‌نگه‌کان ئامار بکرێنه‌وه، هاوکات سه‌ره‌ک وه‌زیری عیراق ئاگاهی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توندوتیژی داوه له ناو عێراقدا و گوتوشیه‌تی وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزه جه‌کداره‌کانی عێراق داواکه‌ی بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان کردووه.
فریاد ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێده‌چێت سه‌ره‌ک وه‌زیر له ئاگاهیدانه‌که‌یدا ڕژد بێت.
ڕه‌واندوزی له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نیـیه ئه‌م گرفت و ئاڵوزبوونه سیاسیانه‌ی ناو عێراق ببنه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن یان دووباره کردنه‌وی هه‌ڵبژاردن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:45 خوله‌كه.