<!-- IMAGE -->
گه‌وره فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیه بۆ سه‌ر ئارامی ناوچه‌که له ده‌مێـکدا که به‌رده‌وامه له به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی خۆی و گوێ ناداته بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ندی ئاسـیا ڕۆژی سێشه‌ممه به ئه‌نجومه‌نی سیناتی گوت ئه‌گه‌ر ئێران تواناکانی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌ده‌سـتبهێنێت ئه‌وا له‌وانه‌یه ناوچه‌که ناسه‌قامگیر بکات و بـبێته مایه‌ی نانه‌وه‌ی پـێشـبڕکێـیه‌کی چه‌ک له هه‌رێمه‌که‌دا.
ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س گوتیشی ئێران به‌رده‌وامه له پـڕ چهکـکردن و پـشـتیوانیکردنی لایه‌نه توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به‌خۆی له عێراق و لوبنان و غه‌ززه و به ئاسـتێـکی که‌متر له ئه‌فغانسـتان.