نۆ ڕۆژ بۆ هه‌ڵـبژاردنه گشـتیـیه‌کانی عێراق ماوه که تێدا کۆمه‌ڵانی کورد، شیعه، سوونـنه و که‌مایه‌تی تری ئاینی و نه‌ژادی عێراقی له‌سه‌ر 325 کورسی په‌رله‌مانی له پـێشه‌بڕکێدا ده‌بن.
گرنگی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه بۆ پاشه ڕۆژی عێراق و ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی و پـێشه‌وه‌بردنی عێراق بۆ بنیادنانی زیاتری دیموکراسی ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتن بوو که هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
به‌کر سدیق، سه‌رۆکی لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی له سلێمانی.
نازم عه‌بدوڵڵا کاندیدی لیسـتی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له سلێمانی.
حاکم شێخ له‌تیف، سه‌رۆکی لیسـتی گۆڕان له سلێمانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 50:36 خوله‌که.