Accessibility links

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراق ده‌سـتیپـێـکرد

  • به‌شی ئه‌مه‌ریکا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراق ده‌سـتیپـێـکرد بۆ هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ که‌ بڕیاره‌ له‌ 325 کورسی پـێـکبێت. بانگه‌شه‌که‌ تا 6 ی مانگی سێ به‌رده‌وام‌ده‌بێت، واته‌ تا ڕۆژێـک به‌ر له‌ ده‌نگدانه‌که‌.

گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت هه‌ر له‌ سه‌رله‌به‌یانیـیه‌وه‌ شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کانی به‌غدا به‌ پـۆسته‌ر و به‌یداخی لیسـت و پاڵێوراوه‌کان بڕکرانه‌وه‌.

عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ قه‌واره‌ سیاسیـیه‌کانی به‌شـداربوو له‌ پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ ده‌سـتیان کردووه‌ به‌ ڕیکڵامه‌کانی خۆیان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌روه‌ها له‌ ڕێـگه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن و ئنته‌رنێته‌وه‌.

یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌رکوک ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دروشم و پـۆسته‌ره‌کان هه‌موو شـوێنه‌کانی شـاری که‌رکوکی گرتۆته‌وه‌ له‌ زۆر شـوێنی شـاره‌که‌ به‌ ده‌هۆڵ و زوڕناش پـێـشوازی له‌ یه‌که‌م ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ کرا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌کانی په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.

XS
SM
MD
LG