جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری یه‌مه‌ن بۆ کاری به‌رگری و ئاسایش ده‌ڵێت ئه‌و کوڕه نایجیریـیه‌ی مانگی ڕابردوو هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی دا کاتی خۆی له یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌کی له دایکبووی ئه‌مه‌ریکادا کۆبۆته‌وه.
ڕه‌شـاد ئه‌لعلیمی ده‌ڵێت عومه‌ر فاروق عه‌بدول موتته‌ڵیب و مه‌لا ئه‌نوه‌ر ئه‌لعوله‌قی سـاڵی ڕابردوو له ناوچه‌ی شه‌بوه‌ی باشوری یه‌مه‌ندا پـێکه‌وه کۆبوونه‌ته‌وه. ده‌شڵێت کۆبوونه‌وه‌که پاش ئه‌وه ئه‌نجام‌دراوه که عومه‌ر بووبووه موسـڵمانێـکی توندڕه‌و.
ڕه‌شـاد ئه‌لعلیمی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت عومه‌ر له به‌ریتانیاوه بۆته که‌سێـکی توندڕه‌و و له نێوان سـاڵه‌کانی 2005 تا 2008 که له له‌نده‌ن خوێندکاربووه قاعیده کردوویه‌تی به ئه‌ندامی خۆی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن مه‌لا ئه‌نوه‌ر ئه‌لعوله‌قی لایه‌نگرێـکی ئه‌لقاعیده‌یه و په‌یوه‌ندیشی به‌و پـزیشـکه ده‌روونیـیه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکاوه هه‌بووه که له مانگی یازده‌دا له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له سـتانی ته‌کسـاس 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوشت.