تاڵیبان ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا وا نیشـان ده‌دات ئه‌وه سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایه که نزیکه‌ی شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌فغانسـتان ده‌سـتگیرکراوه.
ڤیدیۆکه ڕۆژی هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه و تیایدا پـیاوێـک نیشـان ده‌دات به جل‌وبه‌رگی له‌شـکریـیه‌وه و کڵاوی جه‌نگی سه‌ربازی له‌سه‌ردایه و چاویلکه‌یه‌کی ڕه‌شی له چاودایه و وا خۆی پـێناسه ده‌کات ئه‌و باو به‌رگداڵه و ته‌مه‌نی 23 سـاڵه.
ئه‌و که‌سه هۆشـداری ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌فغانسـتان ده‌بێته ڤێتنامی داهاتوو بۆ ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ربێت گه‌لی ئه‌مه‌ریکا به ئاگا نه‌یته‌وه و ئه‌م ناماقوڵـیـیه ڕانه‌گرن. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه.
هه‌ر له‌و ڤیدیۆدا ده‌مڕاستێـکی تاڵیبان به ناوی زوبیحوڵڵا موجاهید داوای ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سـتگیرکراوه‌کانی کرد.
هێشـتا ڕوون نیـیه که‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه گیراوه، وه‌لێ ئنتێڵ سه‌نته‌ر که کۆمه‌ڵێـکی چاودێری تێرۆره له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کان ئه‌و پـیاوه باو به‌رگداڵه.