ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری به سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی گه‌یشـته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سـد و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا کۆبۆوه، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دوابه‌دوای ته‌واوبوونی له سێ خولی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له باڵوێزخانه‌ی لوبنان له دیمه‌شق بۆ سـازکرا و تیایدا ئه‌و وتووێژانه‌ی به زۆر باش ناوبرد و گوتی ئێمه ده‌مانه‌وێت کێشه‌کانی نێوانمان به هێمنانه چاره‌سه‌ر بکه‌ین و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات‌دایه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌رڤین ئۆسێ لـێـپـرسـراوی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی شه‌پـۆلی پـێشه‌ڕۆژ له سوریا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه.