ڕاپـۆرتێـکی ڕۆژنامه‌ی واڵسـتریت جۆرناڵ ده‌ڵێت میلیتانه‌کان له عێراق ڕێـگه‌یه‌کیان بۆ دیتنی په‌خشی ڕاسـته‌وخۆی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دۆزیوه‌ته‌وه.
له‌و ڕاپـۆرته‌دا که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه نووسـراوه کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری به‌م کێشه‌یه‌یان له کۆتایی سـاڵی ڕابردوودا زانیبوو له کاتێـکدا که ده‌سـتیان به‌سه‌ر لاپـتۆپێـکی میلیتانێـکی شیعه‌دا گرتبوو که ڤیدیۆکانی فڕۆکه بێ‌فڕۆکه‌کانی تێدا بووه.
کاربه‌ده‌سـته باڵاکانی به‌رگری و زانیاری به‌و ڕۆژنامه‌یه‌یان گوتووه که یاخیبووان ده‌رفه‌تی نه‌بوونی پاراسـتنی تۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی سیسـتمی فڕۆکه‌کانیان قۆزتۆته‌وه. ده‌شڵێن به‌رنامه‌یه‌کی کۆمپـیوته‌ری زۆر هه‌رزانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته به‌کارهێناوه که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ده‌توانرێت به 26 دۆلار بکڕدرێت.
هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌سـتانی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن کێشه‌که چاره‌سه‌رکراوه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌که له زاری به‌رپـرسێـکی باڵای ده‌زگای سیخوڕی ئه‌مه‌ریکاوه بڵاوی کردۆته‌وه که ده‌ڵێت هێشـتا ڕوون نـیـیه ئایه به ته‌واوی ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌رکراوه یان نا.