Accessibility links

پـێویسته‌ ئێران ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کان ئازاد بکات


پـێویسته‌ ئێران ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کان ئازاد بکات

پـێویسته‌ ئێران ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کان ئازاد بکات

ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ که‌ ئێران پێنج ده‌ریاوانی بریتانیایی ئازادکردوون پێشوازی لێده‌کرێت که‌ له‌ مانگی ڕابردوو به‌ بێ ئه‌وه‌ی خویان پـێبزانن چوونه‌ نێو هه‌رێمی ئاوه‌کانی ئێران. به‌پێی ڕادیۆی حکومه‌تی ئێران، پاسدارانی شۆڕشی ئێران له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا ده‌ڵیت، " ئێـمه به‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتین که‌ ئه‌وان به‌ هه‌ڵه‌ هاتنه‌ نێو ئاوه‌کانی هه‌رێمی ئێران." پێنج ده‌ریاوانه‌که‌ له‌ 25 ی مانگی ڕابردوو له‌ که‌نداوی فارس گیران و دوای شه‌ش ڕۆژان راگرتنیان به‌ هۆی حکومه‌ته‌وه، ئازادکران.

به‌ڵام چه‌ندین هاوڵاتی ئه‌مریکی که لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه‌ گیراون، ئه‌و شانسه‌یان به‌ نسیب نه‌بوه‌. مانگی 7 ی ئه‌مساڵ سێ هاوڵاتی گه‌نجی ئه‌مریکی له‌ کاتی کێونه‌وه‌ردی له‌ عێراق به‌ هه‌ڵکه‌وت ‌چوونه‌ نیو سنووری ئێران که‌ به‌ باشی نیشانه‌ نه‌کرابوو. جۆشا فه‌تاڵ، شه‌ین باوڕ و سارا شۆرد ده‌ست به‌سه‌ر کران و له‌و کاته‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌دان. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نووچه‌هر موتـته‌کی گوتی تاوانی ئه‌و سێ که‌سه‌ به‌ ناقانونی هاتنه‌ نێو وڵاته‌، وه‌ دادوه‌رێکیش له‌ تاران کوتی که ڕه‌نگه‌ ئه‌و سێ که‌سه‌ له‌به‌ر سیخوڕی به‌ تاوانبار بناسرێن، به‌ڵام هیچ تاوانێکی ڕه‌سمی ڕاسته‌وخۆ به‌ ئاشکرا نه‌هاتووه‌ که ڕێگا به‌ که‌یسه‌که‌ بدات له‌ به‌شی قه‌زایی‌دا بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێت.

که‌یسێکی دیکه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕابرت لێڤنسنی، هاوڵاتی ئه‌مریکیـیه‌ که‌ له‌ماوه‌ی سه‌ردانێکی تایبه‌تی خۆی بو دوڕگه‌ی کیش له‌ 9 ی مانگی سێی سـاڵی 2007 ی زاینی له ئێراندا بێ سه‌روشوێن چووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوکات له‌ بێ سه‌روشوێن چوونی 1000 ڕۆژه‌یدا، هه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هێله‌ری کلنتن و هه‌م وته‌بێژی کۆشکی سپی ڕابرت گیبس جارێکی دیکه‌ داوایان له‌ کۆماری ئیسلامی ئێران کرد" له دابینکردنی هه‌ر چه‌شنه‌ زانیاریـیه‌ک سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێز لێڤنستن یارمه‌تی بکات و مسۆگه‌ری بکات به‌ په‌له‌ و به‌ سڵامه‌تی ناوبراو بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ ئه‌مریکا بنێرێته‌وه‌." وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ کلنتن ئاماژه‌ی پـێـکرد که له‌ حاڵێکدا کاربه‌ده‌ستانی ئێران به‌ڵێنییان دا هه‌رچه‌شنه‌ زانیاریـیه‌ک سه‌باره‌ت به‌ لێکولینه‌وه‌ له‌ بێ سه‌ر و شوێن چوونی به‌ڕێز لیڤنستن ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وانیش ئاگادار بکه‌نه‌وه‌، " ‌ ئه‌و به‌ڵێنی‌یه‌ هێشتا به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ خاتوون هێله‌ری کلنتن گوتی که‌یسی به‌ڕێز لیڤنستن هه‌روا وه‌ک بابه‌تی سه‌ره‌کی بو وڵاته‌‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مریکا ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ک چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئه‌مریکا که‌ به‌ ناڕه‌و‌ا له‌ ئێران ده‌ستبه‌سه‌رکراون. ئه‌و که‌سانه‌ سێ کێونه‌وه‌ردن، توێژێنه‌ری ئه‌مریکی کیان تاج‌به‌خشه‌ که‌ دوای ئاڵۆزی کاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کوماری له‌ تاران گیرا و دوای دادگایه‌کی ڕواڵه‌تی بڕیاری 12 ساڵ زیندانی بۆ درا، وه‌ ڕه‌زا ته‌قوایی (تقوی) خاوه‌ن پـیشه‌یه‌کی ته‌مه‌ن 71 ساڵه‌ی ئه‌مریکی که مانگی 8 ی سـاڵی پار له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه گیران و به‌ پێی ڕاپۆرت به‌ بێ تاوان ده‌ستبه‌سه‌رکراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG