دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له واشـنتن له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت پـێده‌چێت به‌م یاسا نوێـیه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق عه‌ره‌ب به شیعه و سـووننهیهوه سـوودێـکی زۆری لێـبکه‌ن، به‌ڵام لایه‌نی کوردی که ڕێژه‌ی نوێنه‌رانی له په‌رله‌مانی داهاتوودا که‌متر ده‌بێته‌وه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
پاشـان دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ڕه‌خنه له ئه‌ندامه کورده‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت به داخه‌وه ئه‌و ئه‌ندامانه که‌س ئاگای له‌وی دیکه نیـیه و زۆربه‌یان له یاساکان تێناگه‌ن یاخود ماندوو ده‌بن و یه‌نه ده‌ره‌وه له کاتی گفتوگۆی زۆر گرنگدا، ئه‌گینا له کاتێـکی وه‌هادا 13 ئه‌ندامی کورد له کۆی 58 ئه‌ندام له‌وێ ئاماده نه‌بن مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:26 خوله‌كه.