جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق حسێن عه‌لی که‌مال له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئێمه پـێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بـبێت هێزه‌کانی ئاسایشمان ئاگادارکردۆته‌وه که‌وا چه‌ند شـوێنێـک له ناو به‌غدادا ده‌کرێنه ئامانج، یه‌ک له‌وانه وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی. بۆیه خاڵه‌کانی پـشـکنین هۆشیاربوون و توانیویانه ڕێـگه له دوو هێرش بگرن و به‌ر له‌وه‌ی خۆکوژه‌کان بگه‌نه شـوێنه‌کانی که مه‌به‌سـتیان بووه خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:35 خوله‌كه.