گه‌وره مه‌لایه‌کی ئێرانی ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام‌ده‌بێت له پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ڕیاکته‌رێـکی توێژینه‌وه له تاران ئه‌گه‌رهاتوو ده‌زگای ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دابینکردنی سـووته‌مه‌نی بۆ ئێران ڕه‌تبکاته‌وه.
ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د خاته‌می ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتوویه‌تی ئێران بڕوای وایه مافی هه‌یه سـووته‌مه‌نی بۆ ڕیاکته‌ره‌که‌ی به‌ده‌سـتبهێنێت ئینجا ئایا به یارمه‌تی ده‌زگای ناوه‌کی وزه‌ی ئه‌تۆمی بێت یان به‌بێ یارمه‌تی ئه‌م ده‌زگایه.
ئه‌حمه‌د خاته‌می زۆر به توندی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی‌یشی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاران به‌ره‌نگاری ئه‌و داوا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یانه بۆته‌وه که بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم کراون.
وڵاتانی ڕۆژئاوا گومانیان وایه که ئێران هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات له ژێر په‌رده‌ی به‌رنامه‌ی سـڤیلی وزه‌دا. ئه‌مه‌ش گوناهبارکردنێـکه تاران ڕه‌تی‌ده‌کاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیان له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارانمان سـمکۆ عه‌زیز و به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌یان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.