پاش ئه‌وه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ڤیتۆکرد، جارێـکی دیکه په‌رله‌مانی عێراق ده‌سـتیکرده‌وه به وتووێـژکردن له‌سه‌ر یاساکه. دیسـانه‌وه پـێشـنیاری جۆراوجۆری دور له یه‌ک له لایه‌ن لیسته‌کانه‌وه کراوه‌نه‌ته‌وه و په‌رله‌مانتاره‌کان له‌سه‌ری ناکۆک بوون و نه‌گه‌یشـتوونه‌ته ده‌رئه‌نجامێـک، بۆیه کۆبوونه‌وه‌کانیان بۆ یه‌کشه‌ممه دواخسـتووه.
ڕۆژی هه‌ینی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ کرسـتۆفه‌ر هێڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا کرد. کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت کرسـتۆفه‌ر هێڵ سه‌رله‌نوێ داوای له به‌ڕێز بایدن کردۆته‌وه هه‌وڵه‌کانی خۆی بخاته‌وه‌گه‌ڕ بۆ په‌سه‌ندکردنی یاساکه تا هه‌ڵـبژاردنه‌کان له واده‌ی دیاریکراوی خۆی له مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجام‌بدرێن.
سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:11 خوله‌كه.