له هه‌نگاوێـکدا بۆ ڕێـگه‌گرتن له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای H1N1 واته ئه‌نفلۆنزای به‌راز ژورێـکی عه‌مه‌لیات له شـاری موسڵ پـێـکهێنرا و هه‌ڵمه‌تێـکی فراوانی پشـکنین و هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌سـتیپـێـکرد.
دکتۆر سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروسـتی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و به هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌زگا ته‌ندروسـتیـیه‌کان ڕێ‌وشـوێنی توندوتۆڵیان گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته ژورێـکی عه‌مه‌لیات پـێـکهێنرا و له سه‌رجه‌م کۆلێژ و قوتابخانه‌کان هه‌ڵـمه‌تی پـشـکنین و هۆشـیارکردنه‌وه‌ی خوێندکاران ده‌سـتیپـێـکرد.
سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروسـتی موسڵ گوتیشی تاکو ئێسـتا هیچ حاڵه‌تێـکی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له شـاری موسڵ تۆمار نه‌کراوه، به‌ڵام فه‌رمانگه‌که‌یان بڕیاری داوه له کاتی بینینی هه‌رچ حاڵه‌تێـک له قوتابخانه‌کان پـێویسته بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ ئه‌و قوتابخانه‌یه دابخرێت.
دکتۆر سه‌ڵاحه‌دین ڕاشیگه‌یاند له ده‌روازه‌ی ڕه‌بیعه که سـنووری عێراق- سوریا به یه‌که‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه تیمێـکی پشـکنه‌رانی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌سـتبه‌کاربووه بۆ پـشـکنینی هه‌ر که‌سـێـک که له‌و ده‌روازه‌یه‌وه دێته ناو خاکی عێراق.
شـاره‌زایانی ته‌ندروسـتی موسڵ پـێـیان وایه په‌تاکه ده‌گاته شـاری موسڵیش به‌هۆی سه‌فه‌رکردنی هاوڵاتیـیان بۆ شـاره‌کانی تری عێراق.
شـایانی باسه ئه‌م ڕێ‌وشـوێنه‌ی له موسڵ گیراوه‌ته‌به‌ر له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه دێت له چه‌ند شـارێـکی عێراق و به تایبه‌تیش له دوای تووشـبوونی ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی پارێزگای واست دێت و دواتریش بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ به‌سـره و سلێمانی و زیقار و دیاله و که‌رکوک و چه‌ند شـوێنێـکی تر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.