ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیسـتانی گه‌وره ڕێبه‌ری شیعه‌کانی عێراق هۆشـداری داوه به‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ی داوای بایکۆتکردنی هه‌ڵـبژاردنه گشـتیـیه‌که‌ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو بکات ئه‌گه‌ربێت و کاندیدی پارت و لایه‌نه‌کان هه‌ریه‌که‌یان به جیا ده‌نگیان بۆ نه‌درێت.
یاریده‌ده‌رێـکی سیسـتانی ده‌ڵێت ئایه‌توڵڵا سیسـتانی ده‌یه‌وێت هه‌ڵـبژاردنه‌که به‌و شێوازه بکرێت که پـێی ده‌ڵێن لیسـتی کراوه، ئه‌وه‌ی تیایدا ناوی هه‌موو کاندیده‌کان له نێو لیسـته‌کانی خۆیاندا به جیا ده‌نووسرێن و تا هه‌ریه‌که‌شیان به جیا ده‌نگی بۆ بدرێت به مه‌به‌ستی به‌ده‌سـتهێنانی کورسی په‌رله‌مان.
ئه‌م یاریده‌دره که ئاماده نه‌بوو ناوی خۆی ئاشـکرا بکات ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیشی ئه‌یه‌توڵڵا سیسـتانی پـێـیوایه شێوازی لیسـتی کراوه خه‌ڵـکی زیاتر هان ده‌دات به‌ره‌و سـندوقه‌کانی ده‌نگدان بچن و ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه یاسادانه‌رانی عێراق بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه هه‌ڵـبژاردنه‌کان به شـێوازی لیسـتی داخراو ئه‌نجام‌بدرێت که تیایدا ته‌نها ناوی لیست و لایه‌نه‌کان ده‌نووسرێت نه‌ک کاندیده‌کانیش.
ئه‌یه‌توڵڵا سیسـتانی ئاگاداری داوه به‌وه‌ی ڕه‌نگه جیدی ڕۆڵێـکی گه‌وره له پـرۆسه‌ی سیاسی‌دا نه‌بینێت ئه‌گه‌ربێت و په‌رله‌مان بڕیار بدات هه‌ڵـبژاردن به شـێوازی لیسـتی داخراو ئه‌نجام‌بدرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه بڕیاره له 16 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوودا هه‌ڵـبژاردنه‌که ئه‌نجام‌بدرێت. دوا جار هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له سـاڵی 2005 دا کراوه.